ساڵی داهاتوو نرخی بەرمیلێك نەوت دەبێتە 20 دۆلار

 
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت پێشبینی دەكەن ساڵی 2016 نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 20 دۆلار داببەزێت.

لەئێستادا رۆژانە نرخی نەوت لە دابەزینی بەردەوامدایەو هەفتەی رابردوش كەمترین نرخی لە 11 ساڵی رابردودا تۆماركرد.

شارەزایانی ئەو بوارە پێشبینی دەكەن ئەم دابەزینی نرخە لە ساڵی ئایندەشدا بەردەوامیی هەبێت.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا پێشبینییەكانی خۆی دەربارەی نرخی نەوت لە ساڵی ئایندەدا ئاشكراكردوە.

بەپێی پێشبینییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەساڵی 2016 دا نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ 20 دۆلار دادەبەزێت.