هەرێمی كوردستان لە ساڵی (2015)دا زیاتر لە (186) ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردوە و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت بەهۆی ناشەفافی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە نازانرێت داهاتی ئەو نەوتە چەندە.
كاوە محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە، لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكیدا رایگەیاند؛ هەرێمی كوردستان لە (1/1/2015) وە تا (21/12)ی هەمان ساڵ بڕی (186) ملیۆن و (454) هەزار و (732) بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردوە.
ئەندامەكەی لیژنەی نەوت و وزە، لە پەرلەمانی عێراق رونیدەكاتەوە كە لەو رێژەیە، هەرێم (57) ملیۆن و (679) هەزار و (800) بەرمیل بە تێكڕای رۆژانە و (159) هەزار و (287) هەزار بەرمیلیشی لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی بازاڕەكان كردوە.
كاوە محەمەد، ئەوەش دەخاتەڕو كە داهاتی ئەو نەوتەی هەناردە كراوە، دراوە بە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی ناشەفافیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نازانرێت چەند بوە.
سەرچاوە: سبەی