وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ دانوستانی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی (ڕۆیته‌رز) بڵاویكردووه‌ته‌وه، (هیلاری كلینتۆن) جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، (باراك ئۆباما)ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌بردنی دانوستانێكی دووقۆڵیه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بهرپرسانو كارناسان‌و دیپلۆماتكارانی ئهمریكیو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هات له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی نێوان ئێران‌و كۆمه‌ڵه‌ی (1+5).
هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، ئهمریكاو گرووپی (1+5)، واته (پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو ئه‌ڵمانیا)، له‌هه‌وڵدان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران.