ڕۆژانی چوارشەممە‌و پێنچ شەممەی پشووە

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانی چوارشەممە‌و پێنچ شەممەی كردە،پشو لەسەرجەم دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم.

 

 سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندوە” رۆژی چوارشەمە 2015/12/23 كە دەكاتە رۆژی 12ی رەبیعولئەوەل، لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حكومیەكان پشوی فەرمیە”.

وتیشی” رۆژی 2015/12/25 كە دەكاتە رۆژی لەدایكبونی حەزرەتی مەسیح ،ئەگەرچی دەكەوێتە رۆژی هەینی و لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشوی فەرمیە، رۆژی پێنج شەمە 2015/12/24 ، دەبێتە پشوی فەرمی، ولەبارەی هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاشەوە، ئەوان بە پێی خشتەی پشووەكانی خۆیان كار لەسەر ئەم پشوانە دەكەن و خۆیان دیاری دەكەن”.