ڕێکخراوی سیدای سویدی بۆ هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان لە چەند بوارێکدا بەرنامەی تایبەتی خۆی هەبوو ،لە ڕێگەی ژورە بازرگانیەکانی سویدەوەا بە نوینەرایەتی خاتو نیگار ئیبراهیم جاوید کە خەڵکی سلێمانیەو لە ئێستادا دانیشتوی وڵاتی سویدەو ڕاوێژکاری یاسایی ژورە بازرگانیەکانی ئەو وڵاتەیە و هەڵگری بڕوانامەی دوکتۆرایە لە بواری یاسادا بە هاوبەشی ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی لە ڕێگای هەردو ئەندامی ئەنجومەنی ژور (بەختیار مەحمود مەلا ئەمین)و (دلاوەر عەلی سۆفی کەریم) و ناوبراوەوە هەولێکی زۆریان دا بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بەرنامەیە و دامەزراندنی پەیوەندیەکی بازگانی هەروەها کردنەوەی ژورێکی هاوبەش بە ناوی( ژوری بازرگانی یۆتۆبۆری وسلێمانی ) بۆئەوەی ببێتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان هەرێمو سوێدا ، بەڵام لەبەر دروست بونی ئەو کۆسپو تەگەرانەرانەی خرانە بەردەم پرۆسەکە هەندێ لە هەنگاوەکانی نەتوانرا جێبەجێ بکرێت .
یەکێ لەو خاڵانەی لە پرۆژەکەی سیدادا هاتبو بەرنامەی (مەنتۆرو مەنتیز ) بوو کە پرۆسەیەکە لە نێوان دوکەسدا جێبەجێ ئەکرێت بۆ هەلی کار
(مەنتۆر) ئەو کەسەیە کە خۆبەخشانە ئەبێتە ڕاوێژکارو رێپێشاندەر بۆ کەسێک کە لە سەرەتادایە بۆ چونە ناو بواری کارکردنەوە (مەنتیز) کەسی دوهەمە کە ڕاوێژو ئامۆژگاریەکان وەر ئەگرێت ئەم بەشەی بەرنامەکە لە کۆتایی ساڵی ڕابوردودا دستی پێکردو سالێکی خایاند ،سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێنا .
پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ لە بارەگای( ڕێخراوی کوردی فەیلی لەسلێمانی ) ١٧/١٢/٢٠١٥ بڕۆا نامە درایە مەنۆرو مەنتیزەکان کە لە لایەن ژورە بازرگانیەکانی سویدو ڕێخراوی سیداوە واژۆ کرابو وە ئارمی یەکیتی ژورە بازرگانیەکانی کوردستانو ژورە بازرگانیەکانی سویدی لەسەر بوو بەخشینی ئەم بڕوانامانە نیشانەی سەرکەوتنی بەرنامەکە بو بۆ ئەم قۆناغە
هەروەها خاتو نیگار بۆ میدیاکان دواو وتی بەرنامەکانمان بەردەوام ئەبێت بەڵام بۆ لەمەودوا لە ڕێگەی ئەکێتی ژورە بازرگانیەکانی کوردستانەوە لە هەولێر ، هەروها سوپاسی ڕێخراوی کوردە فەیلیەکانی کرد بۆ میوانداریو ماندوبونیان .