ئەمڕۆ مەڕاسیمی نۆژەنكردنەوە و كردنەوەی خانوی كەسایەتی شاری سلێمانی (سۆفی كەریم) سازكرا، كە لەئێستادا بۆتە شوێنێكی كەلەپوری و مێژوویی شاری سلێمانی و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بكەن.
شازاد جەسيم ؛ئەندازیاری تەلارسازی لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی؛ ڕایگەیاند، دیارنییە لەسەرەتادا ئەم خانووە كێ دروستیكردووە، بەڵام لە ساڵی 1928 سۆفی كەریم كڕیویەتی و خۆی و نەوەكانی تیایدا ژیاون، وه لەسەر ئەركی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان نۆژەنكراوەتەوە.
باسی لەوەشكرد، لە مانگی 11ی 2013ەوە دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی و لە مانگی 10ی ئەمساڵدا تەواوبوو، تیچوی پڕۆژەكەش 434 ملیۆن دینار بووە.
لەئەمڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن ڕۆژانە سەردانی ئەو شوێنە بكەن، كە بۆتە شوێنێكی كەلەپوری و مێژویی شاری سلێمانی.
لای خۆشیەوە هیشام محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی وتی ” ئێمه توانیومانه چه‌ند خانویه‌كی شاری سلێمانی بكه‌ینه موڵكی شوێنه‌واری سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی نۆژه‌نی بكه‌ینه‌وه كه‌سیمای كه‌له‌پوری سلێمانیه”
وتیشی” ئه‌مڕۆ یهكێكیتر له خانوه‌كانی سلێمانی كه خانوی سۆفی كه‌ریمه كرایه‌وه وه ده‌كرێت به مۆزه‌خانه وه ئه‌م خانووه یادگاری زۆری تێدایه كه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره حه‌سه‌ن زیره‌ك تیایا ماوه‌ته‌وه و گۆرانی زۆری تیا وتووه ئاهه‌نگی گێڕاوه وه نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ش هه‌مان ئه‌و شتانه‌ی تیاداكراوه كه وه‌ك شیوازی كۆنه”
وتیشی” لهئێشتادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی خاوه‌نی ١٤ خانوه وه ته‌نها ٤ خان‌و نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه به‌ڵام قه‌یرانی دارای ڕێگره له نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی ئه‌و خانوانه”.
دلاوه‌ر كه‌ریم كوڕه‌زای سۆفی كه‌ریم ڕایگه‌یاند” ئه‌م خانوه گه‌ر بمان فرۆشتایه پاره‌یه‌كی باشی ده‌كرد به‌ڵام پێمان باشبو بیده‌ینه شوێنه‌واری سلێمانی و خۆیان نۆژه‌نی بكه‌نه‌وه وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه”
سۆفی كه‌ریم له‌ساڵی ١٨٩٧ له‌دایكبووه و له‌ساڵی ١٩٦١ كۆچی دوایكردوهو خاوه‌نی ١٠ كوڕ و ٣ كچه.
فۆتۆ: زریان محەمەد