پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت بەرهەمی شیش و چیمەنتۆی پارێزگاكە ئاستێكی باشی تۆماركردوەو بەشێكی بەرهەمەكانی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق هەناردە دەكرێـت.
د.ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگای سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە سنووری پارێزگای سلێمانی كێشەی سوتەمەنی و گازوایل چارەسەر كراوە و بەهۆی پەیوەندییمان بە حكومەتی بەغداوە، توانیومانە ئەو كەلێنە پڕكەینەوە”.
ئاسۆ فەرەیدون ئاماژەی بەوەشكرد “لەئێستادا خەریكی دروستكردنی 3 خەزانی ستراتیژین بەشێوەیەك كە نەك هەر كێشەی بەنزین و گاز لە سنووری پارێزگاكە چارەسەر دەكات، بەڵكو دەتوانرێت هاوكاری پارێزگاكانی تریشی پێ بكرێت”.
سەبارەت بە ئاستی بەرهەمی پیشەسازی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، د.ئاسۆ فەرەیدون ئاماژەی بەوەكرد ” بەرهەمی چیمەنتۆ و خشت و شیشی سلێمانی ئاستێكی باشی تۆماركردوەو لەئێستادا بەشێكی زۆری بۆ ناوچەكانی خوارووی عێراق دەنێردرێت”.