نه‌ته‌وه‌یه‌ كگرتووه‌كان داوا له‌ئیسرائیل ده‌كات له‌جۆلان بكشێته‌وه‌

له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا،  داوا له‌ئیسرائیل كرا ،له‌به‌رزاییه‌كانی‌ جۆلان بكشێته‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌ست به‌دانوستانه‌كان بكاته‌وه‌.
ماڵپه‌ڕی‌ (ڕوسیا ئه‌لیه‌وم) بڵاویكرده‌وه‌، پاشئه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا فه‌له‌ستین به‌سیفه‌تی‌ چاودێر له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ربگیرێت، داواش له‌حكومه‌تی‌ ئیسرائیل كراوه‌ له‌به‌رزاییه‌كانی‌ جۆلان بكشێته‌وه‌ بۆ ئه‌وشوێنانه‌ی‌ له‌ساڵی‌ (1967) دا تیایدابووه‌.
هاوكات داوایان له‌ئیسرائیل كرد له‌وبڕیاره‌ په‌شیمان بێته‌وه‌ كه‌نبه‌نیازه‌ (قودس) بكاته‌ پایته‌خت.
دواهه‌مین داواشیان ئه‌وه‌بوو ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی‌ فه‌له‌ستیندا دانوستانه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه‌.