سعودیە هاوكاریی دارایی میسر دەكات

شای سعودییە بڕیاریدا وڵاتەكەی هاوكاریی دارایی میسر بكات و تا پێنج ساڵیش پێویستییە پەتڕۆڵییەكانی ئەو وڵاتە دابین بكات.

شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە بڕیاریدا وڵاتەكەی یارمەتی دارایی میسر بدات لە پێویستییە پەترۆلییەكانی و بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەو پێوستیانەی بۆ پڕبكاتەوە.

هەروەها شای سعودیە بڕیاریشیدا بەبڕی هەشت ملیار دۆلار وەبەرهێنانی سعودیە لە میسر زیادبكات.