کۆمپانیا ئەمریکیەکان گرنگی بە سلێمانی دەدەن

 زیاتر لە 25 کۆمپانیای ووڵاتی ئەمریکا سەردانی شاری سلێمانییانکرد و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لەخاوەن کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی کۆبونەوە کەتیایدا باسی کارکردنی نێوان هەردولاکرا و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا جەختی لەسەر کرایەوە.
 سیروان محمەد سەرۆكی ژوری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، سەردانی كۆمپانیا ئەمریكیەكان بۆ پشتگیركردنی ئەو كۆمپانیا ئەمریكیانەیە كە لە كوردستاندا كار دەكەن و ژمارەیەك كۆمپانیای دیكەیان هێناوە بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن لەكوردستان لە بوارەكانی وەبەر هێنان و سەرجەم بوارەكانی دیكەدا كاربكەن و لەگەڵ كۆمپانیا خۆماڵیەكان بە شەرەكات كار بكەن. 
وتیشی: هاتنی ئەو كۆمپانیانە پشتیگرییە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەمریكا پاڵپشتی هەرێمی كوردستانەو دەست بەرداری نابێت. 
ئەوەشی خستەڕوو كە، زۆری هاتنی كۆمپانیا ئەمریكیەكان بۆ شاری سلێمانی دەكەوێتەوە سەر بازرگانەكانی خۆمان كە چۆن لەگەڵیاندا رێك بكەون مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن .
 
30 گەورە کۆمپانیای ئەمەریکی کە لە سێکتەرەکانی (نەوت، گاز، بانک، تەندروستی، بیناسازی، گواستنەوە و گەیاندن) کاردەکەن. هاتوون ئەزموونی خۆیان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بەگەڕ بخەن.
لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 100 کۆمپانیای بیانی هەن، لەو ژمارەیەش 127 یان ئەمەریکین و رێژەی 40.7% ی کۆی گشتیی کۆمپانیاکان پێکدەهێنن.
 
لای خۆشیەوە بەیان سامی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئەمریکا ڕایگەیاند یەکەمجارە ئەم کۆمپانیایانە دێنە کوردستان و زۆریان پێخۆشە کە کوردستان بەم شێوەیەدەبینن کە ئارامی و ئاسایش هەیە.
 
وتیشی هاتنی ئەو کۆمپانیایانە پشگیریەکی گەورەیە بۆکوردستان وەدەبێتە هاندانێکی باش بۆ تەواوی کۆمپانیاکانی دیکەی ووڵاتی ئەمریکا کەبێنەکوردستان و وەبەرهێنان و بازرگانی بکەن.