كەرتی وەبەرهێنان لەپارێزگای سلێمانی بەڕێژەیەكی زۆر كەمیكردوە

بەھۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ڕووبەڕوی ھەرێمی کوردستان بۆتەوە، کاریگەری لەسەر کەرتی وەبەرھێنان دروستکردووە و بە بەراوورد بە ساڵانی رابردوو بەرێژەیەکی بەرچاو کەرتی وەبەرھێنان لە پارێزگای سلێمانی کەمیکردووە.

فەرمان غەریب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەمساڵدا تەنھا ( ١٠ ) مۆڵەتی وەبەرھێنان دراوە و بودجەی بەگەڕ خراویشی کەمتر لە ( یەک ملیار دۆلار ) بووە.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەشكرد ” ئەو ئامارانە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٣ و ساڵانی رابردوو رێژەیەکی زۆر کەمە، چونکە بەتەنھا لە ساڵی ٢٠١٣ دا زیاتر لە ٣٨ مۆڵەتی وەبەرھێان دراوەو بودجەی بەگەڕ خراویشی زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار بوو.