شه‌وی ڕابردوو (محه‌مه‌د مورسی) سه‌رۆكی میسر ئاشكرایكرد، ڕۆژی (15) ئه‌م مانگه ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕاپرسی ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه ده‌ستوری نوێی میسر، ئه‌م بڕیاره‌ی مورسی كاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆری لێكهوتهوه.
له‌دوا لێدوانی خۆی (د. محه‌مه‌د به‌رادعی) ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌ڕۆژێكی ناخۆش‌و دڵته‌نگ ناوزهندكردو داوای له‌هاوڵاتییان كرد ده‌نگ به‌و پرۆژه ده‌ستوره نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك كارتێكی فشار به‌رامبه‌ر (مورسی) داوای راگرتنی هاوكاریی ئابوری كرد له‌گه‌ڵ میسر، (د. مونعیم عهبدولفتوح) یه‌كێك لهركهبهرهكانی مورسی له‌كاتی هه‌ڵبژارنی سهرۆكایهتیو سه‌ركرده‌ی پێشوو له‌كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین، (مورسی) به‌بێ وه‌فا بهبهڵێنهكانیو دابه‌شكه‌ری وڵات ناوزه‌ند كرد.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیخوانییهكانو سه‌له‌فییه‌كان له‌گه‌ڵ زیاتر له(30) حیزب‌و هاوپه‌یمانیی پشتگرییان بۆ ڕاپرسی له‌سه‌ر پرۆژه ده‌ستوری نوێ ڕاگه‌یاند.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی ڕۆژی ڕاپرسی، (مورسی) داوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كه بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، تاكو میسر له‌قۆناغی ڕاگوزه‌ری تێپه‌ڕێنن.
پرۆژه‌ی نوێی ده‌ستوری میسر له (234) ماده پێكدێت‌و به‌پێی ئه‌و پڕۆژه، سه‌رۆك كۆمار ناتوانێت په‌رله‌مان ههڵبَوهشێنێتهوهو له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا ده‌بێت ڕاپرسی بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتییه میسریانه‌ی كه هه‌ڵگری دینی مهسیحیو جوله‌كه‌ن، ده‌توانن به‌پێی دینه‌كه‌ی خۆیان كاروباری تایبه‌تی خۆیان ڕێكبخه‌ن.