توركیا: رێژەی هەڵئاوسان زیادیكردووە

دوای دابەزینی نرخی لیرەی توركیی رێژەی هەڵئاوسان لەو وڵاتە زیادیكردوە.

لەماوەی یازدە مانگی رابردووی ئەمساڵدا ئاستی هەناردەكردنی توركیا بۆ بڕی 131 ملیار‌و 94 ملیۆن دۆلار پاشەكشەی كردووە، بەوەش بڕی زیانەكانی ئەو سێكتەرە گەیشتۆتە (8,6%).

بەپێی داتاكانی ئەنجومەنی هەناردەكارانی توركیا، بەراورد بەمانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو، قەبارەی هەناردەی توركیا لەمانگی رابردوودا بڕی 11 ملیارو 44 ملیۆن دۆلار دابەزیوە‌و ئاستەكەی بۆ (10,5%) پاشەكشەی كردووە.
دەستەی ئاماری ئەو توركیاش، هەواڵی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسانی بۆ (8,1%) راگەیاند‌و ئاماژەی بەوەشداوە، لەمانگی رابردووەوە نرخی شمەكە بەكاربەرەكان لەتوركیا بەڕێژەی (0,67) بەرزبۆتەوە.