كاریگەری دابەزینی نرخی نەوت

 
راوێژكارێكی بانكی نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكات، ناكۆكیە سیاسیەكانی نێو رێكخراوی ئۆپیك ڕەوشی بازاڕەكانی نەوت خراپتر دەكات‌و پێشبینی ئەوەش دەكات نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 32 دۆلار دابەزێت.
 
حسێن عەسكەری راوێژكاری بانكی نێودەوڵەتی‌و راوێژكاری وەزیری دارایی پێشووی سعودیە سەبارەت بە دابەزینی نرخی نەوت دەڵێت، رێكخراوی ئۆپیك لەم قۆناغەدا بەدابەشبوونێكی سیاسیدا تێپەڕ دەبێت، ئەمەش رۆڵی رێكخراوەكەی لاوازكردوە‌و بوەتەهۆی ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزێت.
 
عەسكەری ئاماژەی بەوەشكردوە، كە دابەزینی نرخی نەوت بۆ زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنی نەوت دەگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەی نەوتێكی زۆریش دەخرێتە بازاڕەوە، بەڵام گەشەی ئابووری جیهانی لەدابەزیندایە.
 
دەشڵێت، رێكەوتنی وڵاتانی ئۆپیك لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كاریگەری لەسەر جێگیركردنی نرخی نەوت دەبێت‌و دەتوانرێت نرخەكەی بەرزبكرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئۆپیك ناتوانێت بەرهەمهێنانی نەوت رێكبخات.
 
ئەو راوێژكارەی بانكی نێودەوڵەتی پێیوایە نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت‌و پێشبینی ئەوەش دەكات، نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 32 یان 33 دۆلار دابەزێت.
 
ز.ر