فرۆشتنەکانی بانکی ناوەندی عێراقی بەدراوی بیانییەوە پاشەکشێی کردووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلار ئەمریکی کەم بووەتەوە بۆ ١٦٨ملیۆن و ١٩ھەزار دۆلار، ئەوەش بەراورد بە فرۆشتنەکانی رۆژی سێشەممەی رابردوو کە ١٩١ملیۆن و ١٨ھەزار دۆلار بووە کەمی کردووە.
ھەر لە بەیاننامەکەی بانکی ناوەندیدا ھاتووە، دواین نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١١٦ھەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی بووە و ١٢ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بەشدارییان کردووە لەمامەڵەکاندا.
جێی وەبیرھێنانەوە لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا بۆجاری دووەمە فرۆشتنی دراوی بیانی لەبانکی ناوەندی عێراقی کەم دەکات بەڵام نرخەکان بەجێگیری ماونەتەوە.
ز.ر