سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ی یاسا (تارق هاشمی)، پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری له‌ده‌ستداوه.
(جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌میانی به‌رنامه‌ی (نوقتهت ئه‌لنیزام)ی كه‌ناڵی ئاسمانی عه‌ره‌بیه‌دا ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی یاسا دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ تارق هاشمی ده‌ركردووه، هاشمی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری له‌ده‌ستداوه، وتیشی:”له‌و كاته‌ی كه دادگا بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه، هاشمی پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه”.
دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ تارق هاشمی ده‌ركرد، هاشمی ڕوویكرده توركیا‌و ئێستاش له‌و وڵاته دهژیو ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركیای پێ به‌خشراوه.