حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخ بۆ ئاو دیاری ده‌كات، بۆ هه‌ر مه‌ترێك له رووبه‌ری خانوو 50 دینار وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش تا ئه‌و كاته‌ی پێوه‌ر بۆ ماڵان داده‌نرێت، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ نرخی پێشوی ئاویش نرخی ئاوی ماڵان به رێژه‌ی 1000% زیادیكردوه.
فه‌رهاد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی به ئێن ئاڕتی راگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه بڕیارێكی نوێی بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ئاو له ماڵان ده‌ركردوه‌و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه بۆ هه‌ر مه‌ترێك له رووبه‌ری خانوو 50 دینار وه‌رده‌گیرێت، بڕیاره‌كه‌ش له 15 ی مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی پێوه‌ری ئاو بۆ ماڵان داده‌نرێت، كه فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی له‌ئه‌ستۆی گرتووه.
فه‌رهاد محه‌مه‌د وتیشی، تا ئه‌و كاته‌ی پێوه‌ره‌كان داده‌نرێت رووبه‌ری خانوه‌كان دانراوه دیاریكردنی خه‌رجی ئاو، كه بۆ هه‌ر مه‌ترێك چوار گۆشه بڕی 50 دینار دانراوه، بۆ شوقه و ته‌لاری بازرگان‌یش هه‌ر به رووبه‌ری بیناكه ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: نرخه‌كه وادانراوه ئه‌و بینایانه‌ی رووبه‌ری زه‌وییه‌كانیان زۆرتره، ئاوی زیاتر به‌كارده‌هێنن، له‌چاو ئه‌و بینایانه‌ی زه‌وییه‌كانیان كه‌متره.
پێش ئه‌م بڕباره نوێیه پاره‌ی ئاو، مانگانه ته‌نها 1000 دینار وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام له ئێستادا به گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه خانوویه‌ك ئه‌گه‌ر روبه‌ره‌كه‌ی 200 مه‌تر بێت مانگانه 10 هه‌زار دینار پاره‌ی ئاو ده‌دات، ئه‌وه‌ش واته پاره‌ی ئاو به‌رێژه‌ی 1000% زیادیكردوه.