داھاتی نێوخۆیی ھەرێمی کوردستان 10.5% داھاتی گشتیی هەرێم پێکدێنێ

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە تەنیا 80 ملیۆن دۆلار داھاتی ناوخۆیی ھەیە، کە دەکاتە کەمتر لە 10.5% داھاتی گشتیی ھەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: لە ئەمساڵدا رۆژانە وەزارەتەکەیان 583 هەزار و 421 بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، واتا بە درێژایی ساڵی 2015 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان 174 ملیۆن و 113 هەزار و 9 بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.

هه‌ر بەگوێرەی راپۆرته‌كه: ئەو نەوتەی ھەناردە کراوە مانگانە 682 ملیۆن و 760 هەزار دۆلار داهاتی بۆ هەرێمی کوردستان دابین کردووە. جگە لەم داھاتەش ھەرێمی کوردستان مانگانە بە تێکڕا نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبووە، واتا داهاتی نێوخۆیی و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە 762 ملیۆن و 760 ھەزار دۆلار داھاتی ھەبووە.

بەم پێیەش داھاتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کەمتر لە 10.5% داھاتی گشتیی ھەرێم پێدێنێ. ئەمەش راستییەک دەسەلمێنێ کە داهاتی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان زۆر کەمن و ئابووریی هەرێم بەرێژەیەکی زۆر پشتی بە داهاتی نەوتەوە بەستووە.

ئەمە لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران مانگانە پێویستی بە 860 ملیار دینارە.

 

ز.ر