وەزارەتی سامانەسروشتییەكان وەڵامی داناغاز دەداتەوە

 
دوای ئەوەی دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، كۆمپانیای داناغاز داوای 11 ملیار دۆلاری لە حكومەتی هەرێم كرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وڵامی كۆمپانیای دانا غاز دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەوەی كۆمپانیاكە داوای دەكات بنەمای نییە و بۆ چەواشەكارییە.
وەزارەتی سامەنە سرووشتییەكان لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەكەیدا راگەیێندراوێكی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوكردووەتەوە و باسی لەوەكردووە، ئەوەی كۆمپانیاكە داوای دەكات خەونە و بنەمایەكی نییە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، كە لە چوار خاڵ پێكهاتووە، ئاماژە بەوەكراوە، بەهۆی كەمتەرخەمییەكانی دانا غازەوە حكومەتی هەرێم زیانی زۆری پێگەیشتووە و رەتیشیكردۆتەوە، كە حكومەت نەیەوێت كێڵگەكانی پێشبخات.

رۆژی 22 مانگی رابردوو بەپێی بڕیاری دادگای لەندەن بۆ پرسە نێودەوڵەتییەكان بڕی 100 ملیۆن دۆلار سزای حكومەتی هەرێم بۆ بەرژەوەندی كۆمپانیاكە درا و هەفتەیەك دوای ئەوەیش سزاكە بوو بە دوو ملیار دۆلار، بەڵام حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە.