سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان پێویستی به‌ده‌ستور نییه، چونكه ئه‌و فه‌رمانده‌ییانه كاتیی ده‌بن.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان پێویستی بهدهستورنییه، چونكه ئه‌و فه‌رمانده‌ییانه، كاتیی دهبنو دوای ئاساییبوونی ڕه‌وشی سیاسی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌و گۆنگره‌یه‌دا وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد‌و ڕایگه‌یاند، پێویسته تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و پارێزه‌ری ده‌ستور مامه‌ڵه‌بكات، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی حزبێك.