لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستدەگرن بەسەر بڕێكی زۆر ئاوی خواردنەوەدا كە پێكهاتەكەی خراپ بووە و خاوەنەكەی بەنیازبووە لە ناوچەكانی تری عێراقەوە رەوانەی شاری سلێمانی بكات، پاش دەستبەسەراگرتنیشی هەموو بڕە ئاوەكە لەناوچەی تانجەرۆ لەناو برا .
خالید محەمەد سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا و لەلایەن ئاسایشی ئابورییەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر 300 كارتۆن ئاوی خواردنەوەدا كە بڕەكەی 2 تۆن دەبێت و خاوەنەكەی بەنیازبووە لە شاری دیوانییەوە رەوانەی هەرێمی كوردستانی بكات بەڵام بەر لەوەی بگاتە شاری سلێمانی دەستگیرا بەسەریدا و پاش پشكنین دەركەوت هەموو ئاوەكە پێكهاتەكەی خراپ بووە و لە رووی تەندروستیەوە گونجاو نیە بۆ خواردن.
سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتیشی “پاش دەستبەسەراگرتنی، هەموو بڕەئاوەكە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبرا .