بەهۆی خراپی رەوشی كەش و هەواوە ئەمڕۆ یەكشەمە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگیران.
دانا محەمەد سەعید لێپرسراوی پەیوەنیەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلێدوانێكیدا بەسایتی ژوری راگەیاند” بەهۆی بەفربارین و خراپی رەوشی كەش و هەواوە ئەمڕۆ سەرجەم گەشتەكان راگیراون.
دانا محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد” هەركاتێك رەوشی كەش و هەوا ئاسایی بویەوە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە.