بەفر بارین تاكۆتایی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەفربارین تەنها ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و لە سبەینێوە كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە.

دارا حەسەن فەرەج بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە سایتی ژووری راگەیاند “لە شەوی رابردوەوە كاریگەریی شەپۆلێكی بەفربارین كەوتوەتە سەر شاری سلێمانی و دەوروبەری و بەهۆیەوە بەفر لەشاخەكان و ناو شاریش باریوە.

دارا حەسەن ئاماژەی بەوەشكرد” ئەم شەپۆلی بەفربارینە تەنها ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و سێ رۆژی داهاتوو كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە بەڵام بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە زوقم و بەستن دروست دەبێت.