بەوێنە: ئەمڕۆی سلێمانی

 
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە لەئێستادا بەهۆی بەفربارینەوە هاتوچۆكردن لەچیای ئەزمەڕ بەدیوی شارباژێردا بەتەواوەتی راگیراوەو داوا لەهاوڵاتیان دەكەین لەئەگەر هەر ئاستەنگ و مەترسییەك رووبەڕوویان دەبێتەوە پەیوەندی بكەن بەژمارە 188 و تیمەكانمان دەگاتە لایان.
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیێنێ‌، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما‌و بەفرەی سنوورەكەیانی گرتووەتەوە، 42 بنكەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.



رێكان جەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفر لە سنوورەكەیاندا 42 بنكەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە قەزا‌و ناحییەكاندا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بۆئەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو هەبوو بەزو‌ونترین كات بگەنە شوێنی مەبەست.
 
لای خۆشیەوە دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌  رایگه‌یاند، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكم داوه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیییه‌كان تا بتوانن له‌ حاڵه‌تی‌ نه‌خوازراودا پشوی‌ فه‌رمی‌ رابگه‌یه‌نن.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
فۆتۆ: ڕێبەر نجم