ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ دواخرا

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئاشكرایكرد، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ بۆ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دواخراوه‌.
سایتی‌ سۆمه‌ریه‌نیوز له‌زاری‌ (خالد شوانی‌)یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ بڕیاریداوه‌، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ بۆ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ دوابخات، به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ نێوان قه‌واره‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌.
ڕۆژی‌ (چوار)ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ ئه‌مساڵ، (نوری‌ مالكی‌) سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، داوای‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد، په‌له‌نه‌كات له‌په‌سه‌ندكردنی‌ پێنج پرۆژه‌یاسای‌ گرنگ، كه‌ یه‌كێكیان بریتی بوو له‌پرۆژه‌یاسای‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌، له‌به‌رامبه‌رایشدا سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، داواكه‌ی‌ مالكی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌.