یەکێک لە ئەجێنداکانی سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانی د .ئاسۆ فەرەیدوون بۆ
بەغدا ، وەرگرتنی ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندبوو بۆ بەفەرمی ناساندنی هەردوو مەرسی
سەیران بەن و کێلێ ، لە سنووری نێوان پارێزگای سلێمانی و ئوستانی کوردستاندا لە
کۆماری ئیسلامی ئێران .
ڕۆژی 12/5 نوێنەرانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و سنە بەبەشداری کونسڵگەری ئێران لە
سلێمانی ، مەرسی سەیران بەنیان وەک سێهەمین دەروازەی نێودەوڵەتی بە کۆماری ئیسلامی
ئێرانەوە ڕاگەیاند . هاوکات هەمان ڕەزامەندی مەرسی کێلێشیان ئاشکراکرد کە بە
تەواوبوونی ئامادەکاریەکانی فەرمانگە
پەیوەندیدارەکان لە پاسپۆرت و گومرگ و کوالیتی کۆنترۆڵ و ئاسایش ، پارێزگای
سلێمانی دەبێتە خاوەنی چوار دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی ، هەروەها دەروازەی پێنجەمیش لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە ،
پارێزگاکە دەبەستێتەوە بە وڵاتانی دیکەی جیهانەوە .
د. ئاسۆ فەرەیدوون لە دەروازەی سەیران بەن ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند” ئێمە بەڵێنمان دابوو لەپێناو چالاککردنی زیاتری پەیوەندیە بازرگانی و
کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکانی نێوانمان ، وە نزیککردنەوە وئاسانکاریدا ، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بە فەرمی و نێودەوڵەتی
کردنی ئەم دەروازەیە ، بایەخی سەیران بەن بۆ پارێزگای سلێمانی جگە لە
بەستنەوە مێژوویی ونەتەوەیەکەی نێوانمان کە شاری بانە و بانەییەکان لەدروست بوونی سلێمانیەوە تائەمڕۆ ، لەهەموو
ڕووەکانەوە بەشدار و هاوبەشمان بوون . تەنانەت لە شۆرش و تێکۆشانیشدا سەدانی وەک
حەمەڕەشی خانی بانە هاوچەک و هاوسەنگەرمان بوون”.
غەربی بۆ دەکرێتەوە ، لەئێستادا سلێمانی لە پەروێزخانەوە دەگات بە کرمانشاه ، بە باشماخیشدا
بەستراوینەتەوە بە مەریوان و سنەوە .
دڵنیاین لەوەی لە ڕێگای سەیران بەنەوە ، نەک هەر وەک دەڵێن هەموو ڕێگاکان دەچنەوە
بانە ، تەنیا دەچینەوە سەر بانە بەڵکە
پەیوەندیەکانمان بە شارەکانی تری باکووری ئێرانەوە گرێدەداتەوە و
داهاتوویەکی باش بۆ هاوڵاتیانی هەردوولا
مسەوگەردەکات”
حکومەتی بەغدا وەرگرت کە ساڵانێکە ڕاگیراوە و دەتوانم بڵێم دەستیان لێ هەڵگرتبوو ، لەم کاتەدا کە شاری بانە مەڵبەندێکی بازرگانی ئازادە لە ئێراندا ، هەروەها هەردوو
شاری بانە و مەریوان لە ئێراندا وەک دوو ناوچەی تایبەت ( مەنتیقەی ویژە )pecial District ناسێنراون پەیوەندی و هاتوچوونی نێوان
شارەکانی پارێزگای سلێمانی و ئەو دووشارە بەتەواوی ئازاد و ئاسان دەکات .
کاتەدا کە کاریگەری قەیرانی دارایی
جموجوڵی ئابووری بازاڕ و بازرگانی کەمکردۆتەوە ، گەشبینین بەوەی لە ڕێگای ئەم
مەرسەوە کە پاشەکەوتی سەدان کیلۆمەتری ترانزێتمان لەدیوی ئێرانەوە بۆدەکات جوڵە و
گوڕێکی تر دەداتەوە بە بازاڕ و هەلیکاریش بۆ سەدان هاوڵاتی ناوچەکە دەرەخسێنێت .