دوای ئەوکێشەو گیرو گرفتانەی لەمەرزی باشماخ بۆبازرگانان دروستدەکرا و بازرگانانیش پەنایان بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی هێنا لەسەر داوای ژووری بازرگانی کۆبونەوەیەکی فراوان لەنێوان بەڕیوەبەرایەتیە تایبەتەکان ئەنجامدرا.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازەگانی و پیشەسازی سلێمان ڕایگەیاند لەسەر داوای ئێمە کۆبەنەوەیەکی فراوانمان ئەنجامدا بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی تایبەت بە کاری بازرگانی لەسەر مەرزی باشماخ.
وتیشی: کۆبونەوەکە تایبەتبوو بەو کێشەو گرفتانەی بازرگانان کە لەمەرزی باشماخ هەیانە کە ڕێڕەوی بازرگانان لەومەرزەوە گۆڕابوو بۆ مەرزەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان تابتوانین ئەو گرفتانە نەهێڵین بۆ بازرگانان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا کێشەی بازرگانان لەو مەرزە هێنانی وشکە وبەروبومی سەوزەو میوە بووە لەێستادا هەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان دەدرێت تابتوانین ئەو مەرزە جموجۆڵی بازرگانی تیادا خێراتر و زۆرتربێت هەموو مەرزەکان یاک بڕیاریان هەبێت بۆ هێنانی شتومەک بۆ کوردستان.
لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا هەریەکە لە ژووری بازرانی سلێمانی و تەندروستی و کوالێتی کۆنترۆڵ و پۆلیسی گومرگ و بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ و بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی.