شاندێکی بازرگانی سلێمانی لەووڵاتی چیکن

بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان
لەنێوان هەردولادا شاندێکی بازرگانی بەسەرۆکایەتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی
سلێمانی لەچیک لەگەڵ بازرگانانی ئەو ووڵاتە کۆبونەوە.

عوسمان فەتاع ئەندامی ئەنجومەنی ژووری
بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەوتاری ژووری بازرگانی خوێندەوە ڕایگەیاند: شاندە
بازرگانیەکەی ئێمە پێک هاتووە لە 16 بازرگان لەسەرجەم بوارەجیاکاندا لەشاری
سلێمانیەوە سەردانی کۆماری چیکمان کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا لەیەکەم کۆبونەوەماندا لەگەڵ
ژووری بازرگانی براغ و بازرگانانی ئەو وڵاتە ڕام گەیاند کوردستان یەکێکە لەناوچە
پارێزراوەکان لەرووی ئاسایشەوە، وە بواری وەبەر هێنان تیایدا فراوانە و کشتوکاڵ و
پیشەسازی و بەڵێندەرایەتی و گەشتووگوزار دەتواندرێت کاری لەسەر بکەن بۆ دروستکردنی
پەیوەندی نێوانمان.

عوسمان فەتاح ئەوەشی ڕونکردەوە کە ژووری
بازرگانی براغ و بازرگانان بەدڵخۆشیەوە لە
شاندەکەی ئێمەین ئەڕوانی و ڕیانگەیاند کە بەپەرۆشن بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەوی
بازرگانی لەنێوان هەردولاد و بەرەوپێشبردنی ئەوکەرتانە.

هەر لەودانیشتنەدا نوێنەرانی ژووری بازرگانی
سلێمان سوپاسی وڵاتی چیکیانکرد کە بەشێوەیەکی گەورە هاوکاری هێزی پێشمەرگی کوردستانیان
کردووە لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرستانی داعش.

نوێنەرەکەی ژووری بازرگانی ئەوەشی ڕاگەیاند
یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی تراکتۆر ئامادەی خۆی پیشانداوە بۆ هێنانی
بەشیکی کۆمپانیاکەیان بۆ شاری سلێمان ئەگەر هاوکاری بکرێن، نوێنەرانی ژووری
بازرگانیش بەڵێنیانداوە کە بەجدی کاربکەن بۆ دۆزینەوەی کەسانی شارەزا بۆ هێنانی
بەشكی ئەو کۆمپانیایە بۆ سلێمانی.

 

نوێنەرانی ژووری بازرگانی هەریەکە لە کەمال سەعید تەها کۆی و عوسمان فەتاع ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکخەرانی بازرگانانی سلێمانین.