1- فەرەنسا بەوڵاتی شەراب بەناوبانگە، لەكۆی 15 جۆری هەرە باشترینو بەتامترین جۆرەكانی شەرابی جیهان لەناوچەیەكی ئەم وڵاتەدا بەرهەمدێت، بەناوی بورگوین Bourgogne كە دەكەوێتە ناوەڕاستی فەرەنساوە
2- ناوچەی بورگورین كە شاری دیژۆن Dijonسەنتەریەتی هەر لەكۆنەوە ناوچەیەكی پیشەسازی بوەو شەراب یەكێك بووە لەبەرهەمە سەرەكیەكانی. چۆنیەتی شەراب پەیوەستە بەجۆری خاك، كەشو هەوا، رێژەی خۆرەتاوو دابارینی ساڵانەوە. لەبەرئەوەی كەالێتی شەراب هەر ساڵەو لەگەڵا ساڵی پێشوتردا تەنانەت لەیەك ناوچەشدا جیاوازە
3- لێكۆڵینەوە لەنرخی 40 هەزار جۆری شەراب لەبوتڵی ئاسایی (750 میلی لیتر)دا دەریخستوە كە نرخی شەرابەكانی ناوچەی بروگوین لەجیهاندا لەهەمویان بەرزترە. شەرابی
Domaines Barons de Rothschild Chateau Lafite Rothschild كە لەناوچەی Pauillac بەرهەمدەهێنرێت، نرخی هەر بتڵێكی لەنێوان 1213 دۆلار تا 139 هەزار دۆلاردایە.
4- زۆرێك لەم شەرابانە نەك لەفرۆشگاكان بەڵكو لەزیادكردنە ئاشكراكاندا پێشكەش دەكرێنو دەفرۆشرێن. شەرابی Domaine de la Romanee-Conti Romanee-Conti Grand Cru كە لەناوچەی Cote de Nuits بەرهەمدەهێنرێت، نرخی هەر بتڵێكی لەنێوان 12 هەزار 706 دۆلار تا 54 هەزارو 386 دۆلاردایە.
5- لەلیستی پانزە سشەرابی گرانبەهای دنیا، دە جۆریان لەناوچەی Cote de Nuits ی بۆرگینن. بەهەر بتڵێك شەرابی Domaine Leroy Musigny Grand Cru كە لەپلەی سێهەمی گرانترین شەرابەكانی دنیادایە 4479 دۆلار تا 33 هەزار دۆلار دەدرێت.
6- هەنجیر دوای لێكردنەوەو شۆردنەوەی ئاودا دەخرێتە بەرمیلی تەختەی گەورەوەو لەژێرزەمیندا هەڵدەگیرێت تا دەبێت بەشەراب. تەمەنی هەندێك شەراب دەیان ساڵا تێدەپەڕێنێتو شەراب هەرچەند كۆنتر بێت بەنرختر دەبێت. نرخی هەر بتڵێك شەرابی Domaine Leroy Chambertin Grand Cru كە دیسان لەناوچەی Cote de Nuits بەرهەمدەهێنرێت 33 هەزارو 70 دۆلارە.
7- هەر بوتڵە شەرابێكی Domaine Leroy Mazis-Chambertin Grand Cru لەنێوان 2374 دۆلار تا 31 هەزارو 415 دۆلاری پێدەدرێت.
8- نۆشینی هەر جۆرە شەرابێك پەیوەندی بەجۆری خۆراكەوەیە، شەرابی سوور لەگەڵا گۆشتو شەرابی سپی لەگەڵا ماسی دەخورێتەوە. هەر بتڵە شەرابێكی Petrus كە لەپلەی شەشەمی ریزبەندێكەدایەو لەناوچەی Pomerol بەرهەمدەهێنرێت بەنرخی 3 هەزار تا 50 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت.
9- پلەی گەرمای شەرابی سوور بەشێوەیەكی ئاسایی دەخورێتەوە، بەڵام شەرابی سپی بەساردیی دەنۆشرێت. هەر بتڵە شەرابێكی Domaine Leroy Echezeaux Grand Cru لەنێوان 1490 تا 29 هەزارو 761 دۆلار دەفرۆشرێت.
10- هەر بتڵە شەرابێكیDomaine de la Romanee-Conti La Tache Grand Cru Monopole لەنێوان 2795 دۆلار تا 28 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت.
11- ترخی هەر بتڵە شەرابێكی Henri Jayer Richebourg Grand Cru كە لەناوچەی Cote de Nuits بەرهەمدەهێنرێت لەنێوان 16 هەزارو 483 تا 26 هەزار دۆلاردایە.
12- شەرابی Henri Jayer Cros Parantoux, Premier Cru كە لەناوچەیVosne-Romanee بەرهەمدەهێنرێتو لەپلەی دەهەمدایە نرخی لەنێوان 6 هەزار تا 19 هەزار دۆلاردایە
13- نرخی هەر بتڵە شەرابێكی Domaine Georges & Christophe Roumier Musigny Grand Cru لەنێوان 4 هەزارو 649 دۆلار تا 15 هەزارو 847 دۆلاردایە
14- لەبەرامبەر هەر بتڵە شەرابێكی Le Pin كە لەناوچەی Pomerol بەرهەمدەهێنرێت لەنێوان 2 هەزار تا 15 هەزار دۆلار دەدرێت
15- گرانترین شەرابی ئەڵمانی كە لەپلەی چواردەهەمی لیستی گرانترین شەرابەكاندایە، بەناوی Egon Mueller-Scharzhof Scharzhofberger Riesling Trockenbeerenauslese نرخی هەر بتڵێكی لەنێوان 6 هەزارو 878 دۆلار تا 13 هەزارو 932 دۆلاردایە