دوای تێكچونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و روسیا حكومەتی توركیا بەمەبەستی كڕینی گازی سروشتی گرێبەستێكی لەقەڵ قەتەڕ واژۆكرد.
پاش ئەوەی كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی راكێشانی بۆری گازی بۆ توركیا خستەڕوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بەسەردانێك گەیشتە قەتەر و گرێبەستێكی سەرەتایی لەبارەی كڕینی گازی سرووشتی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا واژۆكرد.
ئەمەش لەپێناو ئەوەدایە كە ئەگەر پەیوەندی نێوان توركیا و روسیا بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر چوو ئەوا توركیا توشی قەیرنی كەمی گاز نەبێتەوە بۆیە لەئێستادا سەرچاوەیەكی تری هەناردەكردنی گازی سروشتی پەیداكردوە كە ئەویش وڵاتی قەتەڕە.