بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی (به‌ها ئه‌عره‌جی)، ده‌ست بكات به‌لێكۆڵینه‌وه، سه‌باره‌ت به‌گه‌نده‌ڵییه‌كانی گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له‌ڕوسیا.
سایتی مه‌سه‌له له‌زاری (به‌ها ئه‌عره‌جی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكرده‌ه‌وه، لیژنه‌كه‌یان داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، لیژنه‌یه‌ك له‌هه‌ردوو لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و ئاسایش‌و به‌رگری پێكبهێنێت، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه لهگهندهڵییهكانی گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له‌ڕوسیا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بڕیاردراوه ئه‌و بكاته سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه ده‌ست ده‌كات به‌لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون، سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی ڕوسیا.
پێشتر (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌به‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی له‌گرێبه‌سته‌كه‌دا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه به‌بڕی (چوار) ملیار‌و (200) ملیۆن دۆلار له‌نێوان به‌غداو مۆسكۆدا واژۆكرابوو.