وەزارەتی نەوتی ئێران نامەیەك ئاراستەی رێكخراوی ئۆپێك دەكات و داوا دەكات لەپێناو سەقامگیری نرخی نەوت بڕی هەناردەكردن كەمبكرێتەوە.
بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە نامەیەكدا بۆ سكرتێری گشتیی رێكخراوی ئۆپێك، كە بریتین لە 12 وڵاتی هەناردەكاری نەوت، داوایكردووە “بڕی بەرهەمهێنان كەمبكرێتەوە بۆ 30 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەوەش بەگوێرەی رێككەوتنی ئەو وڵاتانە لە ساڵی 2011”.
وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەكردوە “ئۆپێك پابەندی رێككەوتنەكە نەبووە و ئێستا ئاستی هەناردەكردن گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەوەش وایكردووە نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو داببەزێت.