بەرێوەبەری پەیوەندیە بازرگانیەكانی دەرەوە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت:ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق لە ماوەی ساڵی رابردودا شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
هاشم محەمەد حاتەم بەرێوەبەری پەیوەندیە بازرگانیەكانی دەرەوە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لەلێدوانێكیدا رایگەیاند” ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق واتە لە مانگی مارسی 2014 بۆ مارسی 2015، گەیشتۆتە شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
هاشم محەمەد وتیشی: هەناردەی عێراق بۆ ئێران، تەنها 61 ملیۆن دۆلاربووە، ئەمە لە كاتێكدایە هەناردەی ئێران بۆ عێراق 6 ملیار و 439 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەم ئاڵوگۆڕە بازرگانیە و ئەو بڕە پارەیەی ئاشكراكراوە، ئاڵوگۆری بازرگانی نەوت و بواری سەربازی و كارەبا ناگرێتەوە.