قەیرانی دارایی هەرێم سەرجەم بوارەكانی توشی كێشە كراوە خاوەنی یەكێك لە كۆمپانیاكانی دروستكردنی كۆنكرێتی ئامادەكراویش دەڵێت بەهۆی ئەو قەیرانەوە %80ی كارەكانمان كەمیكردوە.
ئاسۆ جەمال خاوەنی كۆمپانیای ئەتڵەس بۆ كۆنكرێتی ئامادەكراو لەبارەی كاریگەریی قەیرانی دارایی لەسەر كارەكانیان لەلێدوانێكیدا بە ساتی ژووری بازرگانی راگەیاند” قەیرانی دارایی زۆر كاریگەریی كردوەتە سەر كارەكەی ئێمە و بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو فرۆشمان بەرێژەی %80 كەمیكردوە.
ئاسۆ جەمال ئاماژەی بەوەشكرد” هەر بەهۆی ئەو قەیرانەوە ناچاربوین دەستبەرداری لە سەدا 75 بۆ 80ی كرێكارەكانمان ببین و بەوهۆیەشەوە ئەوانیش بێكار بوون.
خاوەنی كۆمپانیای ئەتڵەس وتیشی” لەئێستادا ئێمە بڕێك پارەی زۆریشمان كەوتوەتە لای حكومەت و بەڵێندەران بەڵام تائێستا هیچ هیوایەك بۆ پێدانەوەی ئەو قەرزانەشمان نییە.
ماوەی دوو ساڵە هەرێمی كوردستان توشی قەیرانێكی دارایی قوڵ بوەتەوەو ئەمەش كاریگەریی خراپی كردوەتە سەر كارو پڕۆەكان و لەئێستاشدا ئەولەویەتی كاری حكومەت تەنها دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانە.