ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كوتله‌ی ئه‌حرار ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر وڵاتاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌كاتێكدا هاوڵاتییانی عێراق به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمهتگوزاریو كێشه‌ی زۆره‌وه ده‌ناڵێنێت، داواشی له‌هاوڵاتییان كرد، داوای به‌شی خۆیان له‌داهاتی نه‌وت بكه‌ن.
(مه‌ها دوری) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كوتله‌ی ئه‌حرار له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنانوسیدا كه (سۆمه‌ریه نیوز) بڵاویكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌تی عێراق وه‌ك دیاری‌و یارمه‌تی داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر وڵاته جۆراوجۆره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، به‌و پێیه‌ی گه‌لی عێراق پێویستی پێی نییه، له‌كاتێكدا گه‌لی عێراق له‌هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك بێبه‌شه.
(مه‌ها دوری) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتیشی:”په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌یاسای پێدانی (25%)ی زیاده‌ی داهاتی نه‌وتی به‌هاوڵاتییان په‌سه‌ند كردووه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر گه‌لی عێراق ده‌ست له‌مافه‌كانی خۆیان ههڵنهگرنو داوای به‌شی خۆیان بكه‌ن له‌داهاتی نه‌وت”.