کێشە بۆ هێنانی بەرهەمی وشکە دروستبووە

ژمارەیەک بازرگان
داوالەژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن کێشەکانیان بۆ چارەسەربکەن و بەرهەمەکانیان
بهێننە کوردستانەوە.

محمود صدیق یەکێک
لەو بازرگانانە کە ئەمڕۆ سەردانی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانیان کرد ڕایگەیاند ژمارەیەك بازرگانی بواری هاوردەی بەروبوومی وشكەین کە (مێووژ
، بادەم ، قەیسی ، گوێز ، كاكڵە……) لەخۆ دەگرێت لە كاتی هاوردەی بەرهەمەكانمان
لە ڕێگەی دەروازەی باشماخی نێودەوڵەتی ڕێگە بە هاوردەی بەرهەمەكانمان نادرێت بە
بیانوی دەرنەچوونی لە پشكنینی تەندروستی
لەکاتێکدا بەرهەمەكانمان بڕوانانەی تەندروستی وڵاتی
بەرهەمهێنەكەی لە گەڵدایە”

ئاماژەی بەوەشدا “ئەو
بەرهەمانە هیچ گرفتێكی نیە لە دەروازەكانی تری عێراق و هەرێمی كوردستاندا و لە
ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتوكاڵەوە پشكنینی فیزیاییان بۆ دەكرێت و داخڵ دەكرێن چونكە
نەچووەتە بواری پیشەسازییەوە، بە ڵام لە شاری سلێمانی لەڕێگەی تەندروستییەوە
پشكنینی بۆ دەكرێتو ڕێگەی بە هاوردەیان نادرێت، وەلە ئێستادا 1 كۆنتێنەر مێوژی
ئۆزباكستانی لە دەروازەی باشماخدایەو ناهێن داخڵ ببێت”

ئەو بازرگانانە
داواش دەکەن دەروازەی باشماخ وەك تێكڕای دەروازەكانی تری عێراق و هەرێمی كوردستان
لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵەوە پشكنین بۆ بەرهەمەكانیان بكرێت.

لای خۆشیەوە سیروان
محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەیەک لەگەڵیاندا پێی ڕایگەیاندن ئەوداواکاریەی ئەوان
بەرزدەکەنەوە بۆ پارێزگاری سلێمانی و دەروازەی باشما‌خ وە لەنزیکەوە بەدواداچون بۆ
ئەو کێشەیە دەکەن.

ز.ر