“قەرزی كارەبا سێ ملیار دینار زیادیكردوە”

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڕی ئەو پارەیە ئاشكرادەكات كە وەك قەرز لای ھاوڵاتیانی شارەكەیە.

 

 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردۆتەوەو تێداهاتوە” بەگوێرەی داتایەكی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لەسنووری سلێمانی، زیاتر لە٨٢ ملیارو ٧٥٥ ملیۆن و ٣٢٤ ھەزار دینار قەرزی كارەبا لەلای ھاوڵاتیان و دامودەزگا حكومییەكانە”.

لەڕاگەیەندراوەكەشداهاتوە” لەكۆی ئەو بڕە پارەیە  ٤٦ ملیارو ٥٩٩ ملیۆن و ٤٨٠ ھەزار دیناری قەرزی ھاوبەشی ھاوڵاتی بازرگانی و پیشەسازیی و كشتوكاڵییەو ٦٣ ملیارو ١٥٥ ملیۆن و ٤٨٣ ھەزار دیناریش قەرزی فەرمانگە حكومییەكانە”.

ئەوەشی ڕونكردۆتەوە” لەسنوری پارێزگای سلێمانیش تا كۆتایی مانگی تشرینی یەكەم ٥٠١ ھەزارو ١٥٦ بەشداربووی كارەبا ھەیە كە ٤٣٢ ھەزارو ١٦٦ ھاوبەشی ماڵانەو ٥١ ھەزارو ٥٨٠ ھاوبەشیشی بازرگانی و چوار ھەزارو ٤٩٩ ھاوبەشی پیشەسازیی و پێنج ھەزارو ٥٨١ بەشداربووش ھاوبەشی كشتوكاڵی و حەوت ھەزارو ٣٠ بەشداربوی تریش حكومین”.

لەڕاگەیەندراوەكەداهاتوە” بەبەراورد لەگەڵ دو مانگی ڕابردودا قەرزی كارەبا سێ ملیار دینار زیادیكردوە”.

ز.ر