دانا محمد سعید لێپرسراوی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕونكردنەوەیەكیدا ڕایدەگەیەنێت” لە دوێنێ وە هەندێك میدیا باس لە ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانە دەكەن بۆ ئەو مەبەستە ڕایدەگەیەنێنین كە ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستیەوە وە ئێمە بە فەرمی هیچ شتێكمان بە دەست نەگەیشتووە”.
وتیشی” گەشتەكانیش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاساییە وە لەكاتی بونی هەر بابەتێكی وادا خۆمان بەفەرمی ڕایدەگەیەنین وە فڕۆكەخانەی سلێمانی فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی یە و مامەڵە لەگەڵ ئەڵێندا ناكەین”.
بەشێك لە سایتە عیراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، كە كۆمپانیا جیهانییەكان بواری فرۆكەوانی، گەشتەكانیان بۆ فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان راگرتووە.
ز.ر