لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ زیاتر لە 35 تۆن جگەری ئێرانی و مێوژ و تەماتە لە ناو براوەو، ڕەوانەی خاكی ئێران كراوەتەوە.
بەپێی هەواڵێكی پەیجی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو بڕێكی زۆر مەواد گەڕێنراوەتەوە بۆ ئێران، يان لە ناوبراوە كە هەندێكی نەشیاو ڕێگەپێدراو نەبووە، بەشێكیشی بەپێی تایبەت مەندی عێراق نەبووە.
لەبەرواری 26ی مانگ، لیژنەیەك پێك هێنرابەمەبەستی گەڕاندنەوەی بڕی 23 هەزار و 630 كیلۆگرام مێووژی ئۆزبەكستانی لەكارتۆندا، بەنوسراوی یەكەی پشكنینی خۆراكی باشماخ لەبەرئەوەی تایبەت مەندی عێراقی نیە و هەندێكی بەرواری لەسەر نەبوە.
هەروەها لەلایەن ئاسایشی باشماخەوە، دەست گیراوە بەسەر بڕی 2 هەزار و50 كیلۆ جگەری ئێرانی، كە بە شێوەیەكی نایاسایی هاتبووە ناو خاكی هەرێم، دواتریش لە لایەن لیژنەیەكەوە لە ناوبرا.
ئاماژە بەوەش كراوە، بڕی 10 هەزار و 340 كیلۆ تەماتەی ئێرانی گەڕێندراوەتەوە بۆ خاكی ئێران، چونكە شیاوی بە كارهێنان نەبووە.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەكەوێتە قەزای پێنجوێن و هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئێران، ڕۆژانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەر دوو وڵاتە لە ڕێگەی ئەو مەرزەوە ئەنجام دەدرێت.
ز.ر