هەریەك لە ڕوسیا و سوید گەشتە ئاسمانیەكانیان بەڕووی هەرێمی كوردستاندا داخست، ڕوسیا بە بیانووی لێدانی مۆڵگەكانی داعش لە سوریا و سویدیش بە بیانووی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەكەوە گەشتەكانیان ڕاگرت.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (تاس)ی ڕوسی، بۆ جاری دووەم حكومەتی مۆسكۆ گەورەترین هێرشی وێرانكەر دەكاتە سەر پێگە و مۆڵگەكانی داعش لە ناو خاكی سوریا، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە حكومەتی عیراق كردووە، گەشتی فڕۆكە لەهەردو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر بۆ ماوەیەكی دیاریكراو ڕابگیرێت.
لە لایەكی ترەوە، بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەكە، بەتایبەت لە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ڕوسی لە لایەن فڕۆكەیەكی توركییە، دەزگای گواستنەوەی سوید بڕیاری دا سەرجەم گەشتەكانی نێوان سوید_ كوردستان، ڕابگرێت.
دەزگای گواستنەوەی سوید لە زاری سیمۆن پۆسلووك ؛بەرپرسی بەشی فڕۆكەوانی دەزگاكە؛ ڕایگەیاند، لەبەر زۆربوونی جموجۆڵی سەربازی لە ناوچەكە، بڕیارمان دا بە ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی سوید بۆ كوردستان.
ز.ر