به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بارانبارین له‌مساڵدا ڕێژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وام له‌كه‌مبوونه‌وه‌یه‌و ڕۆژانه‌ش نزیكه‌ی (12) سانتیمه‌تر ئاوی ده‌ریاچه‌كه ڕوو له‌كه‌مبوونه‌وه ده‌كات.
(عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی حسێن) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانلە لێدوانێكیدا به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بارانێكی زیاتر له‌ساڵی پار له‌مساڵدا باریووه، به‌ڵام به‌هۆی به‌كارهێنانی ئاوی ده‌ریاچه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، ڕۆژانه نزیكه‌ی (12) سانتیمه‌تر سێجا ئاستی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان داده‌به‌زێت، له‌ئێستاشدا ڕێژه‌ی ئاو له‌ساڵی پار كه‌متره.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ڕوونیكرده‌وه، ئه‌و ئاوه‌ی دێته ناو ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه، زۆر كه‌متره له‌و ئاوه‌ی كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت، كه له‌ئێستا به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان (70) میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت.