دامەزراوەیەكی تایبەتمەندی سەر بەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە، لەبازاڕی كارو كرێكاران دەكۆڵێتەوەو ئامانجی سەرەكی دابینكردنی كاری شیاوە بۆ ئەو پیاوو ژنانەی توانای كاریان هەیەو لەتەمەنی كاركردندان لەسەرتاسەری جیهاندا.
دوای جەنگی یەكەمی جیهانی كاتێك كە لەساڵی 1919دا كۆنفرانسی ئاشتی لەكۆشكی ڤێرسای دەبەسترا، دامەزراندنی خۆی راگەیاند، بەو پێیەی ئاشتی دادپەروەرانەو هەمیشەییو راستەقینە بەدینایەت ئەگەر لەسەر بنەمای دادی كۆمەڵایەتی بناتنەنرابێت. رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی تا هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیهانی وابەستەی كۆمەڵەی گەلان بوو، دوای هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەكە، ساڵی 1946 چووە پاڵا نەتەوە یەكگرتووەكان.
سێهەم، نوسینگەی كاری نێودەوڵەتی، كە رۆڵی سكرتاریەتی رێكخراوەكە دەبینێتو لەژێر چاودێری دەستەی بەڕێوەبردندا كار دەكات.
ساڵی 1968، رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرا، بەو پێیەی كاری بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لەنێوان چینەكانو بەدیهێنانی دادپەروەریی بۆ كرێكارانو هاریكاریی تەكنەلۆژیای وڵاتانی گەشەكردووی كردووە.
بنكەی سەرەكی ئەم رێكخراوە لەشاری جنێڤی سویسرایەو ساڵانە لەمانگی حوزەیراندا كۆنفرانسی خۆی دەبەستێت.