حكومەتی ژاپۆن رایدەگەیەنێت بۆ هاوكاریكردنی عێراق لە شەڕی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئامادەیە بڕی 200 ملیۆن دۆلار بداتە ئەو وڵاتە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكیدا ئاشكرایكرد “وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا ژاپۆنیەكەی كۆبوەتەوە.
بەپێی بەیاننامەكە لە كۆبونەوەكەدا وەزیری دەرەوەی ژاپۆن رایگەیاندوە” وەك هاوكاریكردنێك بۆ روبەڕوبونەوەی شەڕی داعش وڵاتەكەی ئامادەیە بڕی 200 ملیۆن دۆلار بداتە عێراق.
جێی ئاماژەیە لەماوەی ئەمساڵدا حكومەتی ژاپۆن بەمەبەستی هاوكاریكردنی ئاوارەكان نزیكەی 100 ملیۆن دۆلاری داوەتە عێراق.