بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەئێستادا نرخی كەرەستەی بیناسازی بە 50%ی نرخی پێشوی دابەزیوە.
بەڵێندەرێكی بواری بیناسازی ئاشكرایدەكات قەیرانی دارایی كاریگەری زۆر خراپی كردوەتە سەر بواری بیناسازی لە هەرێمی كوردستان و ئەو بوارەی تاڕادەیەكی زۆر سست كردوە.
بەوتەی ئەو بەڵێندەرە لەئێستادا نرخی كەرەستەی بیناسازی بۆ نیوەی نرخی جارانی دابەزیوە بەڵام ئەم دابەزینەش نەبوەتە هۆی ئەوەی ئەو كەرتە گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت بەڵكو بەردەوام بەرەو سستبونی زیاتر دەچێت ئەویش بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ماوەی دوو ساڵە هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە.