به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاودێری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بارینی بڕی باران له‌مساڵدا كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێرزه‌ویدا نه‌بووه‌و ڕێژه‌كه‌ش دابه‌زیووه.
(محه‌مه‌د ئه‌مین) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاودێری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، ئه‌و بارانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ناوچه شاخاویه‌كان هه‌بووه‌و ئاستی ئاوی ناوچه شاخاویه‌كانی به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌بارینی ئه‌و بڕهبارانه نه‌توانراوه كاریگه‌ری له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌ویدا هه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاودێری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وتیشی:”دابه‌زینی ئاوی ژێرزه‌وی وایكردووه كه ڕێژه‌ی ئاوی بیره‌كان كه‌مبێته‌وه، له‌هه‌ندێك شوێندا ڕێژه‌ی ئاوی بیره‌كان بۆ (60) مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریا كه‌میكردووه‌و به‌شێك لهبیرهكانش به‌هۆی ئه‌و دابه‌زینه‌وه وشكبوون”.
له‌ساڵانی ڕابردوودا ئه‌و بیرانه‌ی كه لێده‌دران به قوڵای (150) مه‌تر ده‌گه‌یشته ئاو، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی ئاوی ژێرزه‌وی پێویست به‌هه‌ڵكه‌ندنی (400)مه‌تر زه‌وی هه‌یه تا بیرێك بگاته ئاو.