ئەمریكا زیاتر لە 38 ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق

بەمەبەستی هاوكارییكردنی كەرتی ئابوریی عێراق حكومەتی ئەمریكا بڕی 38.7 ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق.

باڵیۆزخانەی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا لە عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردوە “ئەنتۆنی بلینكن، جێگری وەزیری دەرەوەی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا رایگەیاندوە ئەمریكا بڕی 38.7 ملیۆن دۆلار هاوكاری ئابووریی عێراق دەكات.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەومریكا لەبارەی هۆكاری پێدانی ئەو بڕە پارەیەوە ئاماژەی بەوەكردوە ” پێدانی ئەو پارەیە وەك پشتگیریە لە دەستپێشخەرییەكانی چاكسازیی حكومەت و هەوڵەكانی سەقامگیری دوای ناكۆكیەكانە”.