بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت : بەپێی خەمڵاندنەكانیان لەئێستادا ڕێژەی بێكاری لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ لە 20 % بەرزبوەتەوە.
عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی لەلێدوانێكیدا رایگەیاند” بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەماوەی دوساڵی رابردوودا رێژەی بێكاری و هەژاری لە پارێزگای سلێمانی زیادیكردووە.
گوڵپی ئاماژەی بەوەشكردوە ” بەپێی خەمڵاندنەكانی ئەوان لەئێستادا ڕێژەی بێكاری لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ لە 20 % و رێژەی هەژاریش بۆ %15 بەرزبوەتەوە.