هاورده‌كردنى جگه‌رى به‌ستوو قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و به‌كارهێنانى سه‌وزه له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووه‌وه كراوه ده‌بێت و قائیمقامى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له ریَگهى لیژنه‌كانمانه‌وه چاودێرى وردى بازار و چێشتخانه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ٢٢-١١ به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى و ڤیترنه‌رى سلێمانى رایگه‌یاند: به‌كارهێنانى جگه‌رى هاورده‌كراو لهخواردنگه و چێشتخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نها بهكارهیَنانى جگه‌رى مریشكى خۆمالَى رێگه پێدراوه بهمهرجیَك پسوڵه‌ى كوشتارگە و فرۆشگاكه‌ى له‌سه‌ربێت.
له باره‌ى به‌كارهێنانى سه‌وزه له چێشتخانه‌كاندا به‌ختیار عبدالرحمن ووتى: له چه‌ند مانگى رابردوودا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا له پارێزگاكانى عێراق به‌كارهێنانى سه‌وزه قه‌ده‌غه‌كرا و له ئێستادا به هۆى بنهبركردنى ئه‌و نه‌خۆشییه به‌كارهێنانى سه‌وزه له خواردنگه‌و چێشتخانه‌كاندا به له‌به‌رچاوگرتنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان رێگه پیَدراوه.
قائیمقامى سلیَمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد بهكارهیَنانى جگه‌رى خۆمالَى و هاورده‌كراو له عه‌ره‌بانه‌و دهسگیَرهكاندا قهدهغهدهكریَت و ئه‌وه‌شى خسته‌روو ئه‌م بریارانه له 1/ كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵه‌وه جێبهجێَ دهكریَت و له رێگه‌ى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه به‌رده‌وام چاودیَرى وردى خواردنگه‌و چیَشتخانهكانى شارى سلیَمانى دهكریَت.