وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بڕیاردراوه له‌ساڵی (2013)دا، بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار دابینبكرێت‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه (10) ملیار دینار ته‌رخان بكرێت‌و وه‌كو قه‌رزی گه‌شتوگوزاری بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت.
(نادر ڕۆستی) وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم لە لێدوانێكیدا بۆ NNA رایگەیاندوە،پێویسته به‌شێكی تایبه‌ت به‌گه‌شتوگوزار له‌یه‌كێك له‌كۆلێژه‌كانی زانكۆدا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌بێت، بۆ میوانخانه (4، 5) ئهستێرهییهكانو هه‌روه‌ها له‌كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كاندا بوون‌و قورساییان هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌ئامانج له‌په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاریی، (نادر ڕۆستی) وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی گه‌شتوگوزارییه‌وه، داهاتی نهتهوهییو نیشتمانی له‌ڕووی ئابورییه‌وه زیاد ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژێرخانی ئابوری كوردستان به‌هێز ده‌بێت.