تاران: کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری گاز بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەی دووشەممە 23ی شرینی دووەمی 2015 سێیەمین کۆڕبەندی لوتکەی وڵاتانی هەناردەکاری گاز لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەبچێت.
سەرۆکی وڵاتانی هەناردەکاری گاز لەو کۆڕبەندەدا بەرنامە و سیاسەتی وزەی خۆیان دەخەنەڕوو، بۆ ئەوەی لە رێگەی ئاڵوگۆڕی زانیارییەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکدی بکەن و کەرتی وزە لە وڵاتەکانیاندا بەرەوپێش ببەن.
بڕیارە لەو کۆڕبەندەدا د.فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق بەشداریی بکات.
کۆڕبەندی لووتکەی وڵاتانی هەناردەکاری گاز لە 18 وڵات پێکدێت، دوو ساڵ جارێک کۆدەبنەوە، ساڵی 2011 لە قەتەر و ساڵی 2013 لە مۆسکۆ و ئەمساڵیش لە تاران بەڕێوەدەچێت،